ئه‌نجامه نافه‌رمیـیه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن هاوبه‌ندی ده‌وڵه‌تی قانونی سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌سـتهێناوه و به دوایدا هاوبه‌ندی (المواطن) ی سه‌ر به عه‌مـمار ئه‌لحکیم ڕێبه‌ری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی. وه‌ک ڕاگه‌یه‌ندراوه ئه‌م دوو هاوبه‌ندیـیه له‌گه‌ڵ چه‌ند حزب و لایه‌نێـکی دیکه‌ی شیعه نزیکه‌ی 150 کورسی به‌ده‌سـت ده‌هێنن.
لایه‌نه سووننه‌کانیش به هاوبه‌ندی موته‌حیدونی ئوسامه نوجه‌یفی و هاوبه‌ندی نیشـتیمانی ئه‌یاد عه‌لاوی و لایه‌نه سووننه‌کانی دیکه، ده‌توانن نزیکه‌ی 73 کورسی به‌ده‌سـت بهێنن.
کوردیش به هه‌موو لایه‌نه‌کانیه‌وه مه‌زه‌نده ده‌کرێت 60 کورسی به ده‌ست بکه‌وێت.
ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م مه‌زه‌نده‌کردنانه ڕاست بن، ئه‌وا شیعه‌کان وه‌ک هه‌موو جارێـک پـشـکی شێریان له حکومه‌تدا به‌رده‌که‌وێت و سه‌رۆک وه‌زیران هه‌ر له خۆیان ده‌بێت، به‌ڵام پـرسیار ئه‌وه‌یه ئایا جارێـکی دیکه به سه‌رۆکایه‌تیکردنی نوری مالیکی بۆ حکومه‌ت قایل ده‌بنه‌وه یان نا؟
له هه‌رێمی کوردسـتانیش، هه‌رچه‌نده هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردسـتان جیاوازه له‌وه‌ی عێراق به گشـتی، به‌ڵام ئه‌نجامه‌کانیان کاریگه‌ریـیان به‌سه‌ر پـێـکهێنانی هه‌ردوو حکومه‌ته‌که ده‌بێت.
هه‌روه‌ها لێره‌دا پـرسیارێـک گه‌ڵاڵه ده‌بێت، ئه‌ی پـێـکنه‌هێنانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له کاتی خۆیدا چ کاریگه‌ریـیه‌کی هه‌بوو له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی 30 مانگی چواردا؟
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه بوو که حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و ئوسامه جه‌میل، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیسـتی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردسـتان میوانی به‌رنامه‌که بوو.