Accessibility links

ئاشته‌وایی له‌ ئۆکرانیا


ئۆکرانیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ میوانداریی وتووێژی یه‌کگرتوویی نیشتیمانی ده‌کات که‌ ته‌نها یه‌ک ڕۆژ پاش کوژرانی حه‌وت سه‌ربازی ئۆکرانیایی دێت به‌ ده‌ستی جودایی خوازانی ڕوسیایی.

ئه‌و حه‌وت سه‌ربازه‌ له‌ بۆسه‌یه‌کدا کوژران که‌ بۆ زرێپۆشێکی له‌شکری ئۆکرانیا نرابووه‌وه‌ له‌ نزیک شاری کراماتۆرسک.

ئه‌م هێرشه‌ش هاوکات بوو له‌گه‌ڵ سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وی ئه‌ڵمانیا بۆ ئۆکرانیا به‌مه‌به‌ستی هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ریه‌کی وتووێژ له‌سه‌ر کراو بۆ قه‌یرانی ئۆکرانیا.

وتووێژی یه‌کگرتوویی نیشتیمانی به‌شێکه‌ له‌ به‌رنامه‌ و پلانی ڕێکخراوی ئاسایشی و هاوکاری له‌ ئه‌وروپا.

سه‌ره‌ک وه‌زیری ئۆکرانیا و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و کاربه‌ده‌ستانی تری وڵاته‌که‌ش به‌شداری ده‌که‌ن له‌م وتووێژانه‌دا، به‌ڵام جودایی خوازانی سه‌ر به‌ ڕوسیا به‌شدار نابن.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ده‌نگی ئه‌مریکادایه‌:
XS
SM
MD
LG