Accessibility links

فرۆکه‌ چاودێریه‌کانی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان یارمه‌تی ده‌دات له‌ دۆزینه‌وه‌ی کچه‌ رفێندراوه‌کانی نێجیری


فرۆکه‌ چاودێریه‌کانی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان یارمه‌تی ده‌دات له‌ دۆزینه‌وه‌ی کچه‌ رفێندراوه‌کانی نێجیری
فرۆکه‌ چاودێریه‌کانی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌سه‌رنێجیریادا ده‌سۆرێنه‌وه‌ بۆ یارمه‌تی دان له‌ هه‌وڵدانه‌کاندا بۆ دۆزینه‌وه‌ی فه‌ره‌تر له‌ 200 خوێندکاری کچ که‌ هێشتا به‌ وونی ماونه‌ته‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی له‌ مانگی رابوردوودا ریفێندران.
کاربه‌ده‌ستێکی باڵای به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ ووتی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان فرۆکه‌ی فرۆکه‌وان له‌ له‌ ئه‌رکه‌که‌ێدا به‌ کار ده‌هێنێت بۆ گه‌ران به‌ دووای کچه‌کاندا و هه‌ر وه‌ها وێنه‌ی ستڵایتی بازرگانی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی نێجیریادا هاوبه‌شی ده‌کات.
ووته‌ بێژی کۆشکی سپی جه‌ی کارنی سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌ ووتی یارمه‌تیه‌کانی زانیار، چاودێری وچاودێری فرۆکه‌یی دابین ده‌کات.
کارنی ووتی هه‌ر وه‌کو ده‌بێنن سه‌رۆک ئۆباما تیمه‌که‌ی ئاراسته‌ کردووه‌ ئه‌وه‌ی له‌ توانایاندایه‌ ئه‌نجام بده‌ن بۆ یارمه‌تی دانی حکومه‌تی نێجیریا له‌ هه‌وڵدانه‌کانیدا بۆ دۆزینه‌وه‌ و ئازادکرنی ئه‌م کچانه‌. من ئه‌توانم پێتان بڵێم ئێمه‌ ئێستاکه‌ تیمێکمان له‌ که‌سانی شاره‌زا ی جۆراجۆر هه‌یه‌ له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌، به‌رگری و FBI و به‌شه‌کانی ترکه‌ له‌ بالێۆزخانه‌ماندان له‌ نێجیریا بۆیارمه‌تی دانی حکومه‌تی نێجیریا به‌ دابینکردنی هاریکاری له‌شکه‌ری، پولیس، زانیاری و چاودێری ئاسمانی.
XS
SM
MD
LG