توند و تیژی له عێڕاق روژی شه‌مه زیاتر له 10 که‌سی کوشت، به‌شێک له چوونه سه‌ری نائارامی که ئه‌و ترسه‌ی زیاد کردووه که وڵاته‌که ره‌نگ بێت بۆ کێشه‌که‌یه‌کی به‌ربلاو بگه‌رێته‌وه.
مه‌رگ هێنه‌رترین هیرش له شارۆچکه‌ی دووجه‌یل له باکووری به‌غدا ڕوویدا، شوێنێک لانی که‌م شه‌ش کارمه‌ندی به‌شی ئاسایشی کوشت کاتێک خۆته‌قێنه‌رێک به ترۆمبێلی بۆمب کراو خۆی کرد به نێو خاڵێکی پشکنینی له‌شکری. لانی که‌م 15 که‌سیش بریندار بوون.
هه‌روه‌ها له باکووری به‌غدا، بۆمبێک له تارمیه لانی که‌م چوار که‌سی کوشت. بۆمبێکی دیکه له "ده‌ور" سێ ملیتانی سونی دژی ئه‌لقاعیده‌ی کوشت.
ئه‌و کوژراوانه ڕۆژێک دوای ئه‌وه دێن که هێزه‌کانی عێڕاق ده‌ستیان به کردارێک بۆ گرتنه‌وه‌ی ناوچه‌کانی نزیک فه‌لووجه کرد، شارێک له باکووری به‌غدا و له ئوستانی ئه‌ل ئه‌نبار هه‌ڵکه‌وتووه.
به‌شه‌کانی دیکه‌ی شاره‌که بۆ ماوه‌ی زیاتر له چوار مانگه له ژێر کۆنتڕۆلی شه‌ڕه‌وانانی سه‌ربه ئه‌لقاعیده‌یه.
سه‌رچاوه‌کانی پزشکی ده‌لێن له ئاکامی تۆپ بارانی ده‌رووبه‌ری فه‌لوجه لانی که‌م 11 که‌س کوژراو و 20 که‌سیش بریندار بوون.
به پێی ئاژانسی ئاسۆشێتدپرێس له ئه‌و بۆمبارانه دا 9 که‌سیان مه‌ده‌نین و سێ که‌سیان چه‌کدارن که هه‌ینی شه‌و رووی دا.