دوازده ملیۆن هاوڵاتی ده‌نگده‌ری عێراقی به‌شـداری هه‌ڵبژاردنه‌کانی کرد و پـرۆسه‌که‌ش به ڕێژه‌ی 60% ی ده‌نگده‌ران هه‌ژمارکرا. له ئێسـتاشدا جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕایده‌گه‌یه‌نێت له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ده‌رئه‌نجامه به‌رایـیه‌کان ئاشـکرا ده‌که‌ن.
به‌پـێی ئه‌نجامه سه‌ره‌تایـیه‌کانی ڕێـکخراوه‌کانی چاودێریش ژماره‌ی کورسیـیه‌کانی قه‌واره سیاسیـیه‌کان به شێوه‌یه‌کی نافه‌رمی بڵاوکراوه‌ته‌وه که ئیتیلافه‌که‌ی مالیکی به 68 کورسی له ڕیزبه‌ندی پـێشه‌وه‌ی ئیتیلافی شیعه‌کانه‌وه‌یه و به دوایدا ئیتیلافی (المواطن)ی سه‌ر به حه‌کیم 48 کورسی به‌ده‌سـتهێناوه و کوتله‌ی ئه‌حراریش له پـله‌ی سێـیه‌مدایه که 32 کورسی به‌ده‌سـتهێناوه. کۆی گشتی کورسیـیه‌کانی پـێـکهاته‌ی شیعه له په‌رله‌مانی داهاتووی عێراقدا پاش 10 کورسیـیه‌که‌ی پارتی چاکسـازی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری و 7 کورسی حزبی فه‌زیله، شیعه‌کان له په‌رله‌مانی عێراقدا نزیک ده‌بنه‌وه له 150 کورسی.
پـێـکهاته‌ی سووننه‌ش، کوتله‌ی موته‌حیدون به سه‌رۆکایه‌تی نوجه‌یفی 33 کورسی به‌ده‌سـتهێناوه و لیستی نیشـتیمانی ئه‌یاد عه‌لـلاویش 25 کورسی به‌ده‌سـتهێناوه. لیسته بچوکه‌کانی پـێـکهاته‌ی سووننه‌ش نزیک بوونه‌ته‌وه له 15 کورسی. قه‌باره‌ی سووننه‌کان له په‌رله‌مانی عێراق نزیک ده‌بنه‌وه له 73 کورسی.
پـێـکهاته‌ی کوردیش له په‌رله‌مانی عێراقدا نزیکه‌ی 60 کورسی به‌ده‌سـتهێناوه که زۆرینه‌ی کورسـیـیه‌کان بۆ پارتی دیموکراتی کوردسـتان یه‌کلایی بووه‌ته‌وه.