مه‌کسیک له گابریێل گه‌رسیا مارکیز ماڵئاوایی ده‌کات
له درێژایی شه‌ودا له کۆشکی هونه‌ره جوانه‌کان له شاری مه‌کسیکۆ سیتی شیوه‌ن گێڕان به درێژایی یه‌ک میل له نۆبه‌تتدا راوه‌ستا بوون بۆ ماڵئاوایی‌کردن له گابریێل گه‌رسیا مارکیز براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبلی کۆلومبی که یه‌کێک له هه‌ره به‌ناوبانگترین نووسه‌رانه به زمانی ئیسپانی.
گابریێل گه‌رسیا مارکیز که له رۆژی پێنجشه‌ممه له ته‌مه‌نی 87 ساڵیدا مرد له به‌رێوه‌چوونێکی کورت‌دا له سالۆنی درامای هونه‌ره جوانه‌کان له لایه‌ن سه‌رۆکانی وڵاتانی هه‌ردوو مه‌کسیک و کۆڵۆمبیاوه رێز و ستایشی لێ‌گیرا. دوو وڵات که له رێگای له داێیکبوون، ژیان، که‌له‌پور و کاره‌وه په‌ێوه‌ندیان به نوسه‌ره‌وه هه‌یه. گه‌رسیا مارکیز هه‌رچه‌ند له داێکبووی کۆڵۆمبیایه به‌ڵام بۆ ده‌یان ساڵان له مه‌کسیک ژیا و هه‌ندێ له هه‌ره باشترین داستان و رۆمانه‌کانی لێره‌دا نووسی له نێوانیان سه‌د ساڵ له ته‌نهایی.
سه‌رۆکی کۆڵۆمبی خوان مانوێل سانتۆس ووتی ئێمه وه‌کو دۆست و خۆشه‌ویستانی گابو که نازناوی مارکیز بوو له هه‌موو سوچێکی جیهانه‌وه هاتووین، ئه‌و ووتی ئه‌و له‌سه‌ر په‌رتۆک و نووسینه‌کان ده‌ژێ، به‌ڵام زۆرتر له هه‌موو شتێک بۆ هه‌میشه له ئومێدی مرۆڤایه‌تیدا ده‌ژێت.
سه‌رۆکی مه‌کسیکی ئینریکی پینا نییتۆ ووتی مردنی نه‌ک ته‌نها له ده‌ست چوونێک بوو بۆ وێژه به‌ڵکۆ بۆ مرۆڤایه‌تی. زۆر نه‌وه وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی ژیانیان له چیرۆک و داستانه‌کانیدا ده‌دۆزینه‌وه.