ئۆلیکسانده‌ر تۆرچینۆڤ سه‌رۆکی کاتی ئۆکرانیا ده‌ڵێت ئه‌و له دژی ریفراندۆمی نتشتیمانی نییه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئۆکرانیا بیه‌وێت ببێته چ جۆره ولاتێك.
تۆرچینۆڤ ئه‌مرۆ دووشه‌ممه گوتی دڵنیایه له‌وه‌ی زۆربه‌ی ئۆکرانێکان پشتیوانی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ و یه‌کگرتوو و ڕه‌نگه مافی ناوخۆی به‌رفراوانتر به خۆرهه‌ڵات بکه‌ن. گوتیشی ده‌نگدانی له‌و جۆره ده‌بێت له هه‌مان کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی له 25 ی مانگی 5 دا به‌ڕێوه‌بچێت.
له مۆسکۆش، سرگی لاڤرۆڤی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتی پێ وایه ده‌بێت ڕووسێکانی که به‌زمانی ئۆکرانی قسه ده‌که‌ن له خۆرهه‌ڵاتی ئۆکرانیا له داڕشتنی ده‌ستووری نۆیدا به‌شداربن.
خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگری ڕووسیا ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر باڵه‌خانه‌کانی حکومی گرتووه له‌ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه که بریتین له شاری هۆرلیڤکا، داوای ریفراندۆم ده‌که‌ن سه‌باره‌ت به جیابوونه‌وه له ئۆکرانیا و چوونه پاڵ رووسیاوه به‌هه‌مان شێوه‌ی ده‌نگدانه‌که‌ی مانگی ڕابردوودا له هه‌رێمی کریما.