ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له شارۆچکه‌ی دبس له باکوری عێراق، هیڕشبه‌رێکی خۆکوژ بۆه مایه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی زیاتر له 6 که‌س. خۆکوژه‌که ماشێنه‌که‌ی به‌ره‌و خاڵێکی پشکنینی ئاسایش لێخوریبوو به‌ر له‌وه‌ی بیته‌قێنێته‌وه. هه‌روه‌ها به‌لای که‌م 11 که‌س له هیڕشه‌که‌دا برینداربوون. شارۆچکه‌ی دبس له نزیك شاری که‌رکۆکه‌وه‌یه و 290 کیلومیتر له باکوری به‌غداوه دووره.
له لایه‌کی تره‌وه ئوتومبیلێکی بۆمبڕێژکراو ته‌قیه‌وه له‌و ده‌مه‌ی کاروانێکی هاوبه‌شی له‌شکری و پولیس به ناوچه‌یه‌کی قه‌ڵه‌باڵغی بازرگانی له شاری موسل ڕه‌ت ده‌بوون. 5 سیڤیل و 5 کارمه‌ندی ئاسایش له‌و هیڕشه‌دا کوژران و به‌لای که‌م 12 که‌س برینداربوون.