به گوێره‌ی وته‌ی یاسادانه‌رێکی عیراقی و هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌یه‌کی ئۆفیسی جێگری سه‌رۆک وه‌زیران ده‌ڵێن؛ ئه‌مرۆ جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له هه و‌ڵێکی کوشتن ده‌ربازی بووه ، ئه‌وه‌ی تیدا ملیتانان که به‌رگی سه‌ربازیان پۆشیبوو ده‌سترێژی گوله‌یان له کاروانی ئوتومبیله‌کانی سالح موتله‌گ له خۆرئاوای به‌غدا کرد. هه‌تا ئێستا هیچ لایه‌ن وگروپێک به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی هه‌وڵی کوشتنی ناوبراویان رانه‌گه‌یاندوه. ئه‌مه‌ش دواترین کاری توندوتیژیه له عێراق، هاوکاتی ئه‌وه‌ی وڵات خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی گرنگی په‌رله‌مانی ئاماده ده‌کات ئه‌وه‌ی بڕیاره له 30 ئه‌م مانگه‌دا ئه‌نجام بدرێت.
له رابردودا،میلیتانه ئیسلامیه‌کان زۆرجار به‌رپرسانی حکومه‌تی عێڕاقیان کردوه‌ته ئامانجی کوشتن ، ئه‌مه‌ش وه‌ک هه و‌ڵێکی چه‌کدارانی ئه‌و وڵاته بۆ لاوازکردنی متمانه به حکومه‌تیه‌که‌ی نوری ئه‌لمالکی ئه‌وه‌ی تیدا شیعه‌کان باڵاده‌ستن .
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، ته‌لال ئه‌لزه‌وبه‌عی یاسادانه‌ری عێراقی و هه‌روه‌ها چه‌ند به‌رپرسێکی دیکه‌ی حکومه‌تی یاوه‌ری سالح موتله‌گی جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی سونه ئاینزایان ده‌کرد له سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌مڕۆیان بۆ گونده‌کانی ناوچه‌ی ئه‌بوو غرێب ، که ده‌که‌ێته خۆرئاوای به‌غدای پایته‌خته‌وه، له‌وێ هێرش کرایه سه‌ر کاروانه‌که‌یان که ژماره‌یه‌ک چه‌کدار ئه‌وانه‌ی به‌رگی له‌شکری عێراقیان پۆشیبوو هه‌روه‌ها ماشێنی له‌شکریان پێ‌بوو، ده‌ست رێژی گوله‌یان له کاروانه‌که‌ی سالح موتله‌گی جێگری سه رۆک وه‌زیرانی عیراقی کرد‌و شه‌ره ته‌قه له نێوان چه‌کداران و پاسه‌وانانی سالح موته‌لگ به‌رپابوو، له‌ئاکامدا سیان له پاسه‌وانانی موتله‌گ بریندار بوون و پاشان چه‌کداره‌کان له شوێنی رووداوه‌که هه‌ڵهاتوون.
هه‌ر ئه‌مڕۆش له شاری موسل ، له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێک به باسێکی بچوکدا؛ هاوڵاتیه‌ک گیانی له ده‌ستداوه‌و هه‌روه‌ها 6 که‌سیش بریندار بوون.