وه‌زیری ناوخۆێ ئوکرانیا ده‌ڵێت پێداگریه‌کانی ئۆکرانیا ده‌بێت له ماوه‌ی 48 کاتژمێردا کۆتایی پێبێت
وه‌زیری ناوخۆێ ئوکرانیا هۆشداری ده‌دات پێداگریه‌کان له‌گه‌ڵ خۆپێشانده‌رانی سه‌ر به روسیا له سێ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتدا ده‌بێت له ماوه‌ی 48 کاتژمێردا چاره‌سه‌ر بکرێت، یان له رێگاێ وت‌و وێژکردن وه یاخود له رێگاێ هێز.
ئارسین ئاڤاکۆڤ له رۆژی چوارشه‌ممه به په‌یامنێرانی ووت که چاره‌سه‌ریه‌کی ئاشتیانه هێشتا شیانی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و به‌ڵێنی دا ئه‌و خۆپێشانده‌رانه‌ی به دواێ کێشه‌دان له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ئۆکرانیه‌وه وڵامێکێ توند وه‌رده‌گرن .
گروپه‌کانی سه‌ر به مۆسکۆ ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین له ساختمانه‌کانی حکومه‌تدا له رۆژهه‌ڵاتی ئۆکراێندا گرت وداوای ده‌نگدانیان کرد بۆ ئه‌وه‌ی ببنه به‌شێک له روسیا، له چوونه سه‌ره‌وه‌یه‌کی زۆردا له خۆپێشاندانه‌کان دژ به حکومه‌تی کاتی وڵاته‌که که هاو دۆستی رۆژئاوایه.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ته‌قه کراوه وه به لای که‌م 60 خۆپێشانده‌ر له رۆژی سێشه‌ممه له شاری خارکیڤ ده‌ستگێر کرابوون، له ده‌مێکدا خۆپێشانده‌ران هێشتا ده‌ستیان به‌سه‌ر ئۆفیسه‌کانی حکومه‌تدا یه له شاری دونیتیسک که له رۆژی یه‌کشه‌ممه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوون.
له لوهانسک کاربه‌ده‌ستانی ئۆکرانی ده‌لێن له رۆژی چوارشه‌ممه رێگا به فه‌ره‌تر له 50 که‌س دراوه باره‌گاێ ئاسایشی ده‌وڵه‌تی به جێ بهێڵن که له‌وێدا گوایه لایه‌نگێرانی روسیا 60 که‌سیان به بارمته گرتوون.
کاره‌به‌ده‌ستان ده‌لێن خۆپێشانده‌ران ساختمانه‌که‌یان به ته‌قێنه‌وه وایه‌ر پێچ کردوون.
وه‌زیری ده‌ره‌وی وڵاته یه‌کگرتوه‌کان جان کیری کارمه‌نده زانیاره‌کانی روسیا و هێزه تاێبه‌تیه‌کان تاوانبار ده‌کات به هاندانی نا ئارامی له رۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا.