فرۆکه‌و گه‌مییه‌کانی گه‌ڕان ئه‌مڕۆ شه‌ممه له بارودۆخێکی باشتردا ئۆقیانوسی هندی ده‌گه‌ڕێن به‌و هیوایه‌ی بتوانن پارچه‌کانی فڕۆکه وونبووه مالیزییه‌که بدۆزنه‌وه.
وه‌زیری به‌رگری مالیزیا هیشامه‌دین حوسێن ڕایگه‌یاند تیمه‌کانی به‌دواداگه‌ڕان لێکۆڵیه‌نه‌وه له‌سه‌ر چه‌ند شتێک ده‌که‌ن که ڕه‌نگه سه‌ره‌داوێکی فڕۆکه وونبووه‌که ده‌رخات.
ده‌شڵێت "له‌م کاته‌دا ئێمه شه‌ش پارچه له سه‌ته‌لایتدا ده‌بینین ، گه‌مییه‌کان به‌ره‌و ئه‌وێ به‌ڕێکه‌وتوون. پێموابێت ئه‌مڕۆ هه‌ندێک له‌و شتانه‌یان بینیوه. ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ڕاپۆرتیان بکه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایه توانراوه ئه‌و شتانه ده‌ربکرێن یان نا. ئه‌وان زانیاریمان پێده‌ده‌ن".
فڕۆکه‌کانی چاودێری ڕۆژی هه‌ینی چه‌ند شتێکیان به‌دی کردبوو له شوێنێکی که 1850 کیلۆمه‌تر دووره له ڕۆژئاوای شاری پیرتی ئوسترالیاوه.
ئه‌و فڕۆکه مالیزییه له 8 ی مانگی 3 وه دیار نه‌ماوه له کاتێکدا 239 که‌سی تێدابووه.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌دایه.