سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له بروکسله بۆ کوبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی یه‌کێتی ئه‌وروپاو ناتۆ که چاوه‌ڕوان ده‌کرێت تیایدا زیاتر سه‌نگی بخرێته سه‌ر هه‌ڵوێستی ڕۆژئاوا له‌مه‌ڕ ڕوسیا که هه‌رێمی کرێمی ئۆکرانیا دابڕواندووه.
له میانه‌ی وتووێژه‌کانی کۆبونه‌وه‌ی ناتۆدا سه‌رۆک ئۆباما جارێکی تر هاوپه‌یمانانی دڵنیاده‌کاته‌وه که ئه‌مه‌ریکا پشتیوانیان لێده‌کات و ئه‌ندامه‌کان هانده‌دات هاوکاری حکومه‌تی ئۆکرانیا بکه‌ن.
پاشان له به‌لجیکاوه ده‌ڕوات بۆ ئیتالیا که له‌وێش له‌گه‌ل پاپا فرانسس کۆده‌بێته‌وه.
له میانه‌ی لێدوانێکیدا بۆ په‌یامنێران له ڕۆژی سێشه‌ممه دوابه‌دوای کۆبونه‌وه‌ی ناو‌کی له لاهای به‌ڕێز ئۆباما گوتی ڕوسیا بڕیاری ده‌ستگرتن به‌سه‌ر کرێمای له ڕوانگه‌ی لاوازییه‌وه داوه. گوتیشی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی هێچ کات دان به‌و لکاندهی کرێما به ڕوسیاوه نانێت به‌ڵام شیانی هێرشی له‌شکری ڕۆژئاوای وه‌کو وه‌ڵامێک بۆ ئه‌و هه‌نگاوه به دوور زانی.
له ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌رۆک براک ئۆباما و ڕێبه‌رانی به‌ریتانیا،که‌نه‌دا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئیتالیا و ژاپۆن ڕایانگه‌یاند ئه‌وان به‌شداری ڕوسیا له گروپی8 G ڕاده‌گرن تا ئه‌و کاته‌ی ڕوسیا هه‌ڵوێستی خۆی ده‌گۆڕێت.