Accessibility links

ئیسرائیل بۆردومانی له‌شکری سوریا ده‌کات


ئیسرائیل ده‌ڵێت هێزی ئاسمانی وڵاته‌که‌ شوێنه‌کانی له‌شکری سوریای بۆردومان کردووه‌ وه‌ک وه‌ڵامێک به‌رامبه‌ر هێرشێکی کرابووه‌ سه‌ر هێزه‌ سه‌ربازیه‌کانی له‌ به‌رزاییه‌کانی گۆلان.
له‌ ئاکامی ئه‌و هێرشه‌ سه‌ربازێک کوژراوه‌ و حه‌وت سه‌ربازی تریش بریندارن که‌ ئه‌مه‌ش به‌ په‌ره‌سه‌ندنێکی ڕژد ده‌بینرێت له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێدا له‌وتای 3 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و ده‌ستپێکردنی شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا.

له‌شکری سوریا زیانه‌ گیانیه‌کانی پشتڕاست کردۆته‌وه‌.

له‌شکری ئیسرائیل ده‌ڵێت ئامانجی ئه‌و هێرشه‌ ئاسمانیه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بنکه‌یه‌کی مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازی و شوێنه‌کانی سه‌رکردایه‌تی له‌شکری و هه‌روه‌هاش یه‌که‌یه‌کی تۆپخانه‌ی سوریا بووه‌.

ئه‌م هێرشه‌ش ڕێک یه‌ک ڕۆژ پاش ڕاگه‌یاندنی ئیسرائیل بووه‌ له‌سه‌ر برینداربوونی چوار سه‌ربازی وڵاته‌که‌ به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌که‌وه‌.
ئیسرائیل لۆمه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی له‌ ئه‌ستۆی هێزه‌ سه‌ربازیه‌کانی حکومه‌تی سوریا ناوه‌.
دیمه‌شق و ته‌لئه‌ڤیڤ ڕاگه‌یاندنی توندیان دژ به‌ یه‌ک بڵاوکردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌.

ده‌مڕاستێکی له‌شکری ئیسرائیل ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ی دوێنێی به‌ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌کی قه‌بوڵ نه‌کراوی توندوتیژیه‌کانی سوریا ناودێرکردووه‌ و ده‌شڵێت ئیسرائیل ده‌سته‌وسان نابێت به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسیه‌ک بۆ سه‌ر ‌هێزه‌ سه‌ربازیه‌کانی و بۆسه‌ر گه‌لی ئیسرائیلیش.

دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ریش هێزه‌ سه‌ربازیه‌کانی ئیسرائیل ته‌قه‌یان له‌ دوو جه‌نگاوه‌ری حیزبوڵای لوبنان کردووه‌ له‌ نزیک ئه‌و ته‌لبه‌نده‌ی له‌ به‌رزاییه‌کانی گۆلان ئیسرائیل و سوریا لێک جیا ده‌کاته‌وه‌. له‌شکری ئیسرائیل ده‌ڵێت ئه‌و دووانه‌ی حیزبوڵا خه‌ریکی چاندنی بۆمب بوون.
XS
SM
MD
LG