بۆی هه‌یه تاران هاوپه‌یمانی نوێ بدۆزیته‌وه کاتێک سێشه‌ممه گفتوگۆ ناوکییه‌کانی ئێران ده‌ست پێده‌کرێنه‌وه- ئه‌م هاوپێمانه نوێیه‌ش قه‌یرانی ئوکرانیایه چونکه گرژی نێوان ئه‌مه‌ریکاو ڕوسیا له‌سه‌ر ئوکرانیا ده‌توانێت هه‌وڵه‌کان له ڕێگا بباته‌ده‌ر که له‌ئارا دابوونه بۆ پێکهێنانی کۆده‌نگی له سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته ئێران چ بکات بۆ نه‌هێشتنی ترس و نیگه‌رانی ناو‌کی ئێران.
واشنتن و مۆسکۆ پابه‌ندییان دوپات کردۆته‌وه بۆ له‌ناو بردنی هه‌رجۆره هه‌ڕه‌شه‌ی ناو‌کی ئێران و ده‌ڵێن ئه‌و مه‌سه‌له‌یه جیایه له کێشه‌یان له‌سه‌ر ئوکرانیا.
هه‌رچه‌نده دیپلۆماتان به ئاژانسی ده‌نگوباسی ئه‌سۆشییه‌یت پرێسیان گوتووه مۆسکۆ و واشنتن جیاوازی زۆریان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تا چ ڕاده‌یه‌ک پێویسته ئێران له پرۆگرامی ناو‌کی که‌م بکاته‌وه، ئه‌مه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌که ئێران ده‌توانێت له‌به‌رژه‌وندی خۆیدا به‌کاری بێنێت.
به‌ر له‌ده‌ستپێکرانی گفتوگۆکان له ڤییه‌ننا(پایته‌ختی ئه‌وستریا –نه‌مسا)، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جێن ساکی گوتی چاوه‌رێ ده‌کات ڕوسیا "هاوپه‌یمانێکی چالاک بمێنیته‌وه" له هه‌وڵه‌کان بۆ ڕازیکردنی تاران بۆ سنوردارکردنی به‌رنامه‌ی ناو‌کی له درێژده‌م له‌بڕی هه‌ڵگرتنی سزاکان به‌ته‌واوه‌تی.
دیپلۆماتێکی باڵای ڕوسیاگوتی وڵاته‌که‌ی چالاکانه کارده‌کات بۆ گه‌یشتن به ڕێککه‌وتنێک.
هه‌رچه‌نده وتووێژکاری پێشووی ناو‌کی ئه‌مه‌ریکا' گه‌ری سیمۆر' ده‌ڵێت هه‌رجۆره گرژی نێوان ز‌لهێزه‌کان کارێکی واده‌کات تاران هه‌ست بکات" له‌ژێر گوشاری که‌متره بۆ له‌به‌ر دانواندن."