مالیزیا ده‌ستیکردووه به فراونکردنێکی به‌رچاوی ئه‌و ڕووبه‌ره‌ی تیایدا گه‌ڕان به‌رده‌وامه بۆ فڕۆکه دیارنه‌ماوه‌که و ده‌شڵێن ئه‌مه‌یان زیاتر ئه‌رکی گه‌ڕانه نه‌ک ئه‌رکی ڕزگارکرد.
کاربه‌ده‌ستانی مالیزیایی نکوڵی ده‌که‌ن له‌و گوناهبارکردنانه‌ی ڕووبه‌ڕوویان بۆته‌وه به‌وه‌ی زانیاری نه‌گونجاویان بڵاوکردۆته‌وه له‌سه‌ر دیارنه‌مانی فڕۆکه‌که‌ی 239 که‌سی تیادا بووه.
گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی فڕۆکه‌که چۆته پێنجه‌م ڕۆژیه‌وه.
سڕی حیشمه‌دین، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی مالیزیا ده‌ڵێت سه‌رو سه‌ودا له‌گه‌ڵ ڕه‌وشێکی بێ پێشینه‌دا ده‌کات و هه‌رچیه‌کیش له توانادا بێت ده‌کرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ی هێڵی ئاسمانی مالیزیا که جۆری بۆینگ 777 ه و له ڕۆژی شه‌ممه‌وه دیار نه‌ماوه.
وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی مالیزیا ده‌ڵێت بیری لای که‌س و کاری که‌سه‌کانی ناو فڕۆکه‌که یه و ده‌شڵێت دڵنیایی ده‌دات هیچ هه‌وڵێک بۆ دۆزینه‌وه‌ی فڕۆکه‌که فه‌رامۆش ناکرێت .
له میانه‌ی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی مالیزیا ده‌ڵێت 42 که‌شتی و 39 فڕۆکه له 12 وڵاته‌وه تا ئێستا هیچ شتێکیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه و ده‌شڵێت گه‌ڕان به‌رده‌وامه و پانتایی 90 هه‌زار کیلۆمه‌تری دوجای گرتۆته‌وه و سه‌نگی گه‌ڕانه‌کان خراونه‌ته سه‌ر ده‌ریای باشوری چین و هه‌روه‌هاش ته‌نگه‌ی مالاکا.