کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له با‌شوری عێراق به‌لایه‌نی که‌م 22 که‌س کوژران. هیڕشه‌که به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانه و دوواترینه له هیڕشی ئه‌و خراپکارانه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن وڵاته‌که ناسه‌قامگیربکه‌ن.
ته‌قینه‌وه‌که له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ی شاری حله له‌میانه‌ی کاژمیری قه‌ڵه‌باغی به‌ره‌به‌یان له‌و ده‌مه‌ی به‌ده‌یان ماشین له ریزا بوون به چاوه‌ڕوانی پشکنینیان. 13 هاوڵاتی سیڤیل که بریتین له ژن و منداڵێکی ته‌مه‌ن 12 ساڵ و 9 کارمه‌ندی پولیس کوژران و به‌لایه‌نی که‌م 100 که‌س برینداربوون.
جێی ئاماژه بۆ کردنه شاری حله‌ی به‌زۆرینه‌ی شیعه‌کان 95 کم له با‌شوری به‌غداوه دووره.