Accessibility links

ئه‌مه‌ریکا: سوریا له‌ مه‌ترسی له‌ ده‌ستدانی دوامه‌وڵه‌تی له‌نابردنی چه‌که‌ کیماییه‌کانیدایه‌


وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕاده‌گه‌‌ێنێت سوریا له‌ مه‌ترسیدایه‌ له‌ دوامه‌وڵه‌تی 30 مانگی 6 دوابکه‌وێت بۆ له‌ناوبردنی چه‌که‌ کیماییه‌کانی.
جین ساکی ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت سوریا هۆکاره‌ له‌ دواکه‌وتنی ئه‌و واده‌یه‌ و ده‌ڵێت زۆر به‌ قوڵی نیگه‌رانین له‌وه‌ی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی به‌جێ نه‌گه‌یاند که‌ ئه‌نجومه‌نی کارگێڕی ڕێکخراوی قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کیمایی داینابوو له‌ مانگی یازده‌ی ڕابردوودا بۆ له‌ ناوبردنی چه‌که‌ کیمیاییه‌کانی سوریا و ئه‌مه‌ش هۆکاره‌ بۆ دواکه‌وتنی ئه‌و واده‌یه‌ی ده‌ست نیشان کرابوو.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌دایه‌.
please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:01:13 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG