سه‌رۆکی ئێران ده‌ڵێت کۆماری ئیسلامی بڕیاری داوه چه‌کی ناو‌کی دروست نه‌کات له‌به‌ر پرینسیپه‌کانی نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وی به هۆی په‌یماننامه‌کان قه‌ده‌غه کراوه.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی ڕۆژی شه‌ممه به کاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕاگه‌یاند ئه‌گه‌ر تاران به نیاز بوایه چه‌کی به‌کۆمه‌ڵ کوژ دروست بکات ئاسانتر بوو بۆی که چه‌کی کیمیایی یان چه‌که بایۆلۆژییه‌کانی تر دروست بکات.
هێمن سه‌یدی پسپۆڕی سیاسی له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت پێی وایه قسه‌کانی ڕۆحانی که ئێستا ئێران هه‌وڵ نادات بۆمبی ناو‌کی دروست بکات ڕاسته له ئێستادا هه‌وڵ نادات به‌ڵام به‌ڵگه‌کان دیسه‌لمێنن له ڕابوردوودا هه‌وڵێکی زۆری بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داوه.