ئۆکرانیا ڕاده‌گه‌ێنێت نایه‌وێت له ڕێگای هێزه‌وه وه‌ڵامی کاره وروژێنه‌ره‌کانی ڕوسیا له هه‌رێمی کرێمای باشوری ئۆکرانیا بداته‌وه و داوای له ڕوسیا کرد هه‌مو چالاکییه له‌شکرییه‌کانی له‌و ناوچه‌یه ڕاگرێت.
ئه‌رسینلی یاتسینیۆک سه‌رۆک وه‌زیری ئۆکرانیا له ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند وڵاته‌که‌ی ناخاته نێو شه‌ڕێکی له‌شکرییه‌وه له‌گه‌ڵ ڕوسیا.
هاوکات سه‌رۆک وه‌زیری تازه ده‌ستنیشان کراوی کرێما سه‌رگێ ئاکسینۆڤ ڕایگه‌یاند هه‌مو هێزه‌کانی ئاسایشی ناوچه‌که کۆنتڕۆڵ کراون و داوای کرد له سه‌رۆک ڕوسیا هاوکار بێت له هێنانه‌وه‌ی ئاشتی و ئارامی بۆ هه‌رێمه‌که.
ئاکسینۆڤ له ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند هه‌ر سه‌رکرده‌یه‌کی هێزه‌کان که نه‌یه‌وێت فه‌رمانه‌کانی بجێبگه‌ێنێت پێویسته واز بهێنیت. ئاکسینۆڤ ڕوون نه‌بوو له‌وه‌ی چ جۆره هاوکارییه‌کی له سه‌رۆکی ڕوسیا ڤلادمێر پوتن ده‌وێت.
ئاکسینۆڤ له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی کرێماوه ده‌ستنیشان کرا له کاتێکدا ئاڵۆزی ڕووی له هه‌رێمه‌که کرد له ئه‌نجامی ده‌سه‌لاتی نوێی که‌یڤ .