سوتیپ تاگسوبان، ڕێبه‌ری ئۆپزسیۆنی تایلاند ئاماژه‌ی به‌وه کردووه ئاماده‌ی وتووێژه له‌گه‌ڵ یانگلوک شیناواترا سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ڕێبه‌ری ئۆپزسیۆن پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک دێت له ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌موو شێوه‌یه‌کی دیالۆگ بۆ کۆتایی پێهێنانی قه‌یرانه درێژه کێشاوه سیاسیه‌که‌ی تایلاند.
به‌ڕێز تاگسوبان که چه‌ند مانگێکه ڕێبه‌رایه‌تی خۆپیشاندانه‌کانی دژه حکومه‌ت ده‌کات ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه داوای وتووێژێکی ته‌ن به ته‌نی کردووه له‌گه‌ڵ سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که و ڕاسته‌وخۆش په‌خش بکرێت.
خانم یانگلوک ده‌ڵێت ئاماده‌یه بۆ دانوستاندن به‌ڵام ده‌بێت وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌م ڕێبه‌ری ئۆپزسیۆن کۆتایی به خۆپیشاندانه‌کان بێنێت. هه‌وروه‌ها جه‌ختیش ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی هه‌ر جۆره وتووێژێک بکرێت ده‌بێت له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی ده‌ستوری وڵاته‌که‌دا بگونجێت.
ئه‌مڕۆش پێنجشه‌ممه کۆمیسیۆنی دژه گه‌نده‌ڵی له تایلاند ئاماده‌ی دادگا بوون به‌ڵام خانم یانگلوک ئاماده نه‌بوو ته‌نها پارێزه‌ره‌کانی له‌وێ بوون.
ئه‌م کۆمیسیۆنه داوای یاساییان له‌سه‌ر سه‌ره‌ک وه‌زیری تایلاند تۆمار کردووه و به چاوپۆشیکردن له گه‌نده‌ڵی گوناهباری کردووه.