له ئاکامی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێک له قاوه‌خانه‌یه‌کدا له سۆماڵیا به‌لانی که‌م 11 که‌س کوژراون.
ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له نزیک باره‌گاکانی ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی وڵاته‌که‌و بووه له مه‌گادیشۆی پایته‌خت.
ڕێکخراوی توندڕه‌وی ئیسلامی ئه‌لشه‌باب به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه ڕاگه‌یاندووه و ده‌شڵێت هێزه ئاسایشیه‌کان ئامانجی ئه‌و هێرشه‌ی ڕێکخراوه‌که بووه.
بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی ڕێکخراوی ئه‌لشه‌باب به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشانه ڕاگه‌یاندووه. ئه‌لشه‌باب ده‌ستی گرتبوو به‌سه‌ر مه‌گادیشۆدا به‌ڵام له ساڵی 2011 دا هێزه سه‌ربازیه‌کانی یه‌کێتی ئافریکا و حکومه‌تی سۆماڵیا پاش شه‌ڕێکی قورس توانیان ده‌ست به‌سه‌ر مه‌گادیشۆدا بگرنه‌وه.
ڕێکخراوی ئه‌لشه‌باب که سه‌ر به تۆڕه تێرۆرکارییه‌که‌ی ئه‌لقاعیده‌یه و ناوبه‌ناو له‌م جۆره هێرشانه له پایته‌ختی سۆماڵیا ده‌کات له‌وانه هێرشه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو که کرایه سه‌ر کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی سۆماڵیا و له‌و هێرشه‌دا به‌لانی که‌م 17 که‌س کوژران به‌ڵام سه‌رۆکی سۆماڵیا به‌بێ زیان ڕزگاربوو.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌شدا بوو ئۆتۆمبێل ته‌قاندنه‌وه‌یه‌کی تری ئه‌لشه‌باب بووه مایه‌ی کوژرانی 6 که‌س که سیانیان سه‌ربازی سۆماڵی بوون.