کاربه‌ده‌ستێک له ڕێکخراوی مانگی سوری سوریای عه‌ره‌ب ده‌ڵێت کارمه‌ندانی کۆمهکگوزاری خه‌ڵکی زیاتریان له شاری حومس هێناوه‌ته ده‌رێ که زۆربه‌یان له کریسچیانهکانن.
خالید ئهرکهسوسی، سه‌رۆکی به‌شی کارگوزاریهکان له ڕێکخراوی مانگی سوری سوریا ده‌ڵێت یازده که‌سی تر له به‌شه کۆنه‌که‌ی شاری حومس هێنراونه‌ته ده‌رێ واته له‌و ناوچه‌یه‌ی بۆ ساڵێک زیاتره له‌ژێر گه‌مارۆی حکومه‌تی سوریادا بووه.
به‌ڕیز ئهرکهسوسی له دیمه‌شقه‌وه به ته‌له‌فون به ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێسی گوتووه یازده‌که‌س له کریسچیانه‌کان له‌و شوێنه‌وه براونه‌ته ده‌رێ که حکومه‌تی سوریا ڕێی پێداوه و ده‌شڵێت کارمه‌ندانی مانگی سور خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و خواردنیشی بۆ دابینکردون و هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ش.
له‌وه‌تای ڕۆژی 7 ی مانگی دوووه که ڕێکه‌وتنێ کۆمه‌کی مرۆڤایه‌تی له نێوان هه‌ردوو لای قه‌یرانی سوریادا که‌وته بواری کارپێکردنه‌وه تا ئێستا زیاتر له هه‌زار که‌س له شاری حومس هێنراونه‌ته ده‌رێ.