حوسنی موباره‌ک سه‌رۆکی له‌کارخراوی میسر و دوو کوڕه‌که‌ی جارێکی تریش له‌به‌رده‌م دادگایه‌کی قاهیره‌دا ئاماده ده‌بن.
موباره‌ک و دوو کوڕه‌که‌ی ڕووبه‌ڕروی تاوانی به فیڕۆ دانی به ملیۆنان دۆلار بوونه‌ته‌وه له‌و بودجه‌یه‌ی له پاره‌ی گشتی دابین کرابوو بۆ نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی کۆشکی کۆماری میسر.
دانیشتنه‌که‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ی دادگا یه‌که‌مین جاره له‌پاش ڕاگرتنێکی درێژخایه‌نی کاتی ئه‌م دۆسێیه.
پرۆسه‌ی دادگاییکردنه‌که یه‌که‌م جار به فه‌رمی له مانگی هه‌شتی ڕابردوودا ده‌ستیپێکرد، به‌ڵام دادگا دۆسێیه‌که‌ی نارده‌وه بۆ دادپارێزی گشتی وڵاته‌که و دواتریش دادپارێز چوار که‌سی تری زێد کرده سه‌ر دۆسێکه.
ساڵی پار موحه‌مه‌د حوسنی موباره‌ک، سه‌رۆکی له‌کارخراوی میسر بڕیاری زیندانیکردنی هه‌تا هه‌تایی له‌سه‌ر درا به تاوانی شکست هێنان له ڕێگه‌گرتن له کوژرانی خۆپیشانده‌ران له ده‌می سه‌رهه‌ڵدانی ساڵی 2011 دا که بووه مایه‌ی لادانی موباره‌ک له ده‌سه‌ڵات.
دواتر له دادگای چاوپێداخشاندنه‌وه ئه‌و سزایه‌ی له‌سه‌ر لادرا و ئێستاش بڕیاره جارێکی تر سه‌رله‌نوێ دادگایی بکرێته‌وه له‌سه‌ر هه‌مان دۆسێ.