موقته‌دا ئه‌لسه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له عێراق، شه‌وی شه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند که‌وا هه‌موو ئۆفیسه‌کانی له‌گه‌ڵ پاشکۆکانیاندا له‌سه‌ر هه‌موو ئاسـتێـکی ئاینی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی داده‌خرێن، وه چیتر که‌س مافی ئه‌وه‌ی نیـیه نوێنه‌رایه‌تیـیان بکات یان به ناویانه‌وه قسه بکات چ له ناوه‌وه و چ له ده‌ره‌وه.
پاشـان گوتی ئیدی ده‌ستوه‌رناداته کاروباری سیاسی و هیچ قه‌واره‌یه‌ک نوێنه‌رایه‌تیان ناکات و هه‌روه‌ها هیچ پـۆستێـکیان له ناو حکومه‌ت و له ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تدا نابێت و له په‌رله‌مانیش هه‌روه‌ها.
دواتر ئاگاهی دا که‌وا هه‌ر که‌سێـک به پـێچه‌وانه‌ی ئه‌مه لێدوان بدات، ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی لێپـرسێنه‌وه‌ی شه‌رعی و یاسایی ده‌بێته‌وه.
سه‌در هۆکاری ئه‌م بڕیاره له‌ناکاوه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ پاراستنی ناوی بنه‌ماڵه‌که‌ی و گوتی ئه‌مه له پـێناو پاراستنی ناوی بنه‌ماڵه‌ی ئال سه‌دره و هه‌روه‌ها کۆتایی هێنان به هه‌ر گه‌نده‌ڵیـیه‌ک که له ژێر ناویدا کرابێت.
موعته‌به‌ر شیروانی له به‌شـی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا مێزگردێـکی له‌م باره‌یه‌وه سازکرد و ئه‌م به‌ڕێزانه میوانه‌کان بوون:
عه‌بدولباری زێباری، ئه‌ندامی پـێشووی په‌رله‌مانی عێراق.
شیروان شه‌میرانی، شاره‌زای کاروباری سیاسی عێراق.