وه‌زیری ناوخۆی تونس ده‌ڵێت که‌مال ئه‌لقه‌زقازی که یه‌کێـک بووه له ڕابه‌رانی جه‌ماعه‌تی ئه‌نسار ئه‌لشه‌ریعه‌ی قه‌ده‌غه‌کراو و هه‌روه‌ها تاوانباربوو به کوشتنی شوکری بلعید، به ده‌سـتی هێزه‌کانی پـۆلیس کوژرا.
لوتفی بن جه‌دۆ شه‌وی سێشه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا هه‌واڵه‌که‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی هێزه‌کانی پـۆلیس 7 چه‌کداری تێرۆریسـتیان کوشـتووه و پاش تاقیکردنه‌وه‌کانی خوێن ده‌رکه‌وتووه یه‌کێـکیان که‌مال ئه‌لقه‌زقازیـیه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه شوکری بلعید سیاسه‌تمه‌داری چه‌پـڕه‌وی ئۆپـۆزسیۆنی تونس له 6 ی مانگی دووی سـاڵی 2013 له به‌رده‌م ماڵه‌که‌ی خۆی کوژرا، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایـیه‌کی توندی جه‌ماوه‌ری لێـکه‌وته‌وه و چه‌ندان خۆپـیشـاندان و ڕێپـێوان له به‌رامبه‌ری سـازکران.