تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووک له 4 ی مانگی 2 ی ساڵی 2004 دا دامه‌زرا. سه‌ره‌تا ئه‌م تۆڕه له‌لایه‌ن مارک زاکبهرگ له‌گه‌ڵ هاوڕێکانی له زانکۆی هارڤه‌رد دامه‌زرا. پاشان فراوانتر کرا بۆ هه‌مو خوێندکاره‌کانی هارڤه‌رد و دوواتر بۆ هه‌مو خوێندکارێک له سه‌رانسه‌ری ئه‌مه‌ریکا تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی هه‌ر که‌سێک له ته‌مه‌نی 13 ساڵ به‌سه‌ره‌وه بتوانێت ببێته به‌شداری.
له ئێستادا فه‌یس بووک زیاتر له 1 ملیار‌و 2 سه‌د هه‌زار به‌شداربووی له سه‌رانسه‌ری جیهانیدا هه‌یه. داهاتی فه‌یس بووک له ساڵی 2013دا زیاتر بوو له 7 ملیار‌و 8 سه‌د هه‌زار دۆلار.
به‌شداربووانی فه‌یس بووک بۆ مه‌به‌ستی جیاجیا ئه‌م تۆڕه به‌کار ده‌هێنن. هه‌ندێک که‌س ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندی کرد له‌گه‌ڵ دۆست و هاوڕێکانیان به‌کارده‌هێنن هه‌یشن بۆ به‌مبه‌ستی سیاسی و هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن سودی لێده‌بینن، ته‌نانه‌ت ئێستا هه‌نێک که‌س بازاری فه‌یس بووکیان داناوه واتا وێنه‌ی کاڵاکانیان له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌که‌ی خۆیان داده‌نێن تا بیفرۆشن.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دووایداو له ده‌می ده‌سپێکردنی به‌هاری عه‌ره‌ب چالاکوانان و ڕێکخه‌رانی خۆپیشانده‌ران به ڕێگای فه‌یس بووک بانگه‌شه‌یان بۆ خۆپیشاندان ده‌کرد و هه‌واڵه‌کانیان ده‌گواسته‌وه سه‌ر لاپه‌ڕه‌کانیان.
ده‌شنێ ئیسماعیل یه‌کێک له به‌شداربووانی فه‌یس بووک له وتوێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا ده‌ڵێت سه‌ره‌تا ته‌نها بۆ په‌یوه‌ندی کردنم له‌گه‌ڵ که‌سوکارم ئه‌کاونتی فه‌یس بووکم کرده‌وه به‌ڵام ئێستا بۆ زانیاری وه‌رگرتن و بیستی هه‌واڵی سه‌رتاسه‌ری جیهان سودی لێوه‌رده‌گرم.
ده‌قی وتووێژه‌که.