کاربه‌ده‌ستێکی ئاسایشی لیبیا ده‌ڵێت زیاتر له 54 گیراو له یه‌کێک له زیندانه‌کانی شاری ته‌رابولس پایته‌ختی لیبیا ڕایان کردووه و ده‌شڵیت ئه‌و ڕاکردنه به‌هۆی که‌م و کوڕیه‌وه بووه له ڕێوشوێنه ئاسایشیه‌کاندا.
کۆڵۆنێڵ ئه‌حمه‌د ئه‌بو کارا ده‌ڵێت گیراوه‌کان په‌نجه‌ره‌یه‌کی زیندانه‌که‌یان شکاندوه و له زیندانه‌که ڕایانکردووه هاوکاتی دابه‌شکردنی نانخواردنی سه‌رله‌به‌یانی به‌سه‌ر گیراوه‌کاندا.
کۆڵۆنێڵ ئه‌حمه‌د ده‌شڵێت له ڕۆژی شه‌ممه‌وه پێنج پاسه‌وان که‌م بوون له گرتووخانه‌که‌دا و ئه‌وه‌شی به دروستبوونی بۆشایی ئاسایشی ناودێر کردووه.
له مانگی 7 ی ڕابردوودا زیاتر له یه‌ک هه‌زار زیندانیکراو له گرتوخانه‌ی ئه‌لکوه‌یفیه نزیک له شاری به‌نغازی ڕایان کرد.