ده‌سه‌ڵاتداران له عێراق ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قاندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک ئۆتۆمبێل و ته‌قه کردنیش شه‌ش که‌س له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا کوژراون.
ژه‌نه‌راڵ تۆرهان عه‌بدولڕه‌حمان یوسف جێگری فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگای که‌رکوک ده‌ڵێت پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سێ ئۆتۆمبێل له ناو شاری که‌رکوکدا یه‌ک به دوای یه‌ک ته‌قێندراونه‌ته‌وه له سێ ناوچه‌ی شاره‌که‌دا.
ژه‌نه‌راڵ یوسف ده‌ڵێت 4 که‌س کوژراون و به‌لانی که‌م 14 که‌سیش بریندارن.
له نزیک به‌غدای پایته‌ختیشه‌وه پۆلیس و کارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک چه‌کداری نه‌ناسراو ته‌قه‌یان له ئه‌فسه‌رێکی پێشووی له‌شکر و له هاوسه‌ره‌که‌شی کردووه له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا و کوشتویانن.
پۆلیس و کارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌و مه‌رجه‌ی ناویان نه‌هێنرێت ئه‌م زانیاریانه‌یان داوه‌ته ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس.
له ساڵی پاره‌وه توندوتیژیه‌کان له عێراق زیادیان کردووه به تایبه‌تیش له دره‌نگانێکی مانگی ڕابردووه‌وه واته پاش په‌لامار دانی خۆپیشاندانێکی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی عه‌ره‌به سوننه‌کان و هه‌روه‌هاش ده‌ستگیر کردنی ئه‌ندامێکی سوننه‌ی په‌رله‌مانی عێراق.