تاڵیبانه‌کان به‌رپرسیارێتی خۆیان ڕاگه‌یاندوه بۆ ئه‌و هێرشه‌ی کرایه سه‌ر ڕێستۆرانتێک له کابوڵ و 21 که‌سی تیادا کوژران.
زۆربه‌ی کوژراوه‌کانی ئه‌و هێرشه خه‌ڵکی سیڤیڵی وڵاتانی ڕۆژئاوا بوون و شوێنی ڕێستۆرانته‌که‌ش ده‌که‌وێته ناوچه‌یه‌کی تا بڵێی پارێزراوه‌وه له کابوڵ.
له ڕاگه‌یاندنێکیدا تاڵیبانه‌کان ده‌ڵێن ئه‌و هێرشه‌ی دره‌نگانێکی ڕۆژی هه‌ینی له تۆڵه‌ی هێرشێکی ئاسمانی هاوپه‌یمانان بووه که له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی پێشوودا کرابوو و ژماره‌یه‌ک خه‌ڵکی سیڤیڵی ئه‌فغانستانی تیادا کوژران.
هه‌ر له‌و ڕاگه‌یاندنه‌شدا هاتووه بۆیه ئه‌و ڕێستۆرانته لوبنانیه هه‌ڵبژێردراوه چونکه خه‌ڵکێکی زۆری بیانی ڕووی تێده‌که‌ن و هه‌روه‌ها ئه‌لکهولیشی تیدا ده‌فرۆشرێت.