زیاتر له سێ مانگ دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان و چه‌ند گه‌ڕی دانوستاندنی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان، کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێم هێشتا پێکنه‌هێنراوه.
ڕێبوار که‌ریم وه‌لی شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی له تۆڕی میدیایی ڕووداو ده‌ڵێت هۆکاری دواکه‌وتنی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ، کار و به‌رنامه‌کانی حکومه‌تی داهاتوو نیه، به‌ڵکو دابه‌شکردنی پۆسته‌کانه له نێوان ئه‌و لایه‌نانه‌ی که ده‌خوازن له حکومه‌تدا به‌شدار بن.
له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، به‌ڕێز ڕێبوار که‌ریم گوتی به‌هۆی ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی که به‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسی کوردستاندا هاتووه، یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان ئیتر ناتوانن پۆسته‌کان به یه‌کسانی له‌نێوان خۆیندا دابه‌ش بکه‌ن و پارتی ده‌خوازێت دابه‌شکردنی پۆسته‌کان به گوێره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی بێت.
ناوبراو گوتیشی ڕێکه‌وتنی ستراتیژی نێوان پارتی و یه‌کێتی ده‌مێکه کۆتایی پێهاتووه چونکه ئه‌و دوو لایه‌نه به کردار هه‌ڵوێستی جیاوازیان هه‌بووه له‌سه‌ر پرسه سه‌ره‌كییه‌كان و ڕێکه‌وتنی ستراتیژی نێوانیان ته‌نها بۆ دابه‌شکردنی پۆسته‌کان بووه.