ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی سه‌باره‌ت به تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووس کاوه گه‌رمیانی له شـارۆچکه‌ی که‌لاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له شه‌وی 5 ی ئه‌م مانگه له لایه‌ن که‌سـانی نه‌ناسراوه‌وه و به‌رده‌وامبوونی لێـکۆڵینه‌وه بێ ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان به‌رده‌وامه له هه‌رێمی کوردسـتان به گشـتی.
له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا پاش نیوه‌ڕۆی هه‌ینی 20 ی مانگی دوازده و دوای 2 هه‌فته له تیرۆرکردنه‌که‌ی کاوه گه‌رمیانی گردبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت بۆ ئیدانه‌کردنی ئه‌م کاره و داوای ئاشـکراکردنی لێـکۆڵینه‌وه‌کان له پارکی شـار ئه‌نجام درا به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک له ڕۆژنامه‌نووسان و میداکاران و هونه‌رمه‌ندان.
له گردبوونه‌وه‌که جگه له کردنه‌وه‌ی پـێشـانگایه‌کی شێوه‌کاری، ده‌ف لێدان و نمایشی شـانۆیی تاکه که‌سی له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی هه‌ولێر پـێشـکه‌ش کران. هه‌روه‌ها نامه‌یه‌کی پـشـتگیری شاعیری ناسراوی کورد عه‌بدوڵڵا په‌شێو خوێندرایه‌وه.
عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر له درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی ڕاوبۆچوونی چه‌ند ئاماده‌بوویه‌کی گردبوونه‌وه‌که‌ی وه‌رگرتووه.