پـێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه ژماره‌یه‌ک له ڕۆژنامه‌نووسان و ڕۆشنبیرانی شـاری هه‌ولێر کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هێمنانه‌یان ئه‌نجام دا و له نزیـک پارکی شـاره‌وه به‌ره‌و باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێکه‌وتن بۆ پـێشـکه‌شکردنی یاداشـتنامه‌یه‌ک بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران که سه‌ره‌ڕای ئیدانه‌ی تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووس کاوه گه‌رمیانی که له پـێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو له شـاری که‌لار له لایه‌ن که‌سانێـکی نه‌ناسراوه‌وه کوژرا، چوار داواکاریـیان پـێشکه‌ش کردووه که به‌م جۆره‌ن:
یه‌ک، سنووردانان بۆ تیرۆر و تۆقاندنی نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسان و چیتر ده‌سـتی تیرۆر نه‌گاته ئه‌و که‌سانه‌ی که ته‌نها خه‌تایان ڕه‌خنه‌گرتنه. پـێویسته حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان ئه‌م سنووره به هێڵی سوور بزانێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گشتاندن بۆ سه‌رجه‌م داموده‌زگا ئه‌منیـیه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان بکات.
دوو، کاراکردنی داواکاری گشـتی هه‌رێمی کوردسـتان و کۆتایی هێنان به سـپاردنی هه‌ر که‌یسێـکی له‌و بابه‌ته به لیژنه‌ی تایبه‌ت.
سێ، دامه‌زراندنی ناوه‌ندێـک بۆ له‌یه‌ک‌تێـگه‌یشتن و چاره‌سه‌رکردنی به‌دحاڵیبوونی نێوان میدیاکار و لایه‌نی به‌رامبه‌ر.
چوار، به‌دواداچوون و دۆزینه‌وه‌ی بکوژان و ئه‌وانه‌ش که له پشـتی تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووس کاوه گه‌رمیانی بوون و ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی لێـکۆڵینه‌وه‌که بۆ ڕای گشـتی.
عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر له درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌یدا هه‌ڵوێستی ژماره‌یه‌ک له به‌شـداربووانی گردبوونه‌وه‌که‌ی وه‌رگرتووه.