Accessibility links

ڤایرۆسی ‌HIV له‌ ئێران


ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران ڕاده‌گه‌ێنێت ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ وڵاته‌که‌دا ڤیرۆسی ‌HIV هه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی ده‌ ساڵی ڕابوردوو ساڵانه‌ له‌ سه‌دا 80 زیاد ده‌کات.
قسه‌کرردن له‌سه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه‌ی که‌ دبێته‌ هۆی نه‌خۆشی ئایدز ڕۆژێک له‌ ڕۆژان له‌ کۆماری ئیسلامی ئێراندا تابو بوو. به‌ڵام له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌ت له‌ ئێران زیاتر زانیاریان له‌سه‌ر ‌ HIV و نه‌خۆشی AIDS وه‌رگرتووه‌.
له‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران حه‌سه‌ن غازی زادێ باسی ڤایرۆسه‌که‌ی کردو گوتی له‌ ماوه‌ی ده‌ ساڵی ڕابوردوو به‌ شێوه‌یه‌کی به‌ر چاو زیادی کردووه‌.
ڕاپۆرته‌که‌ ڕاده‌گه‌ێنێت ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ڤایرۆسی ‌HIV یان هه‌یه‌وه‌ ناویان تۆمار کراوه‌ 27 هه‌زار که‌سه‌ هه‌رچه‌نده‌ بڕوا ده‌کرێت نزیه‌کی 100 هه‌زار که‌س له‌ ئێراندا ئه‌و ڤایرۆسه‌یان هه‌بێت.
XS
SM
MD
LG