حکومه‌تی سوریا و به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌کی که ڕۆژئاوا پشتیوانی لێده‌کات له ڕۆژی چوار شه‌ممه پشتڕاستیان کرد که به‌شداری ده‌که‌ن له کۆنفرانسی ئاشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
به‌ڵام هه‌ردوولا به‌ته‌واوه‌تی دیدوبۆچوونی جیاوازیان له‌مه‌ڕ ده‌ره‌نجامی کۆنفرانسه‌که خستۆته ڕوو. ئۆپۆزسیۆن پێیوایه حکومه‌تی کاتیی پێک دێت له کاتێکدا حکومه‌ت سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌ردار بوون له ده‌سه‌ڵات ناڕوات بۆ ئه‌و کۆنفرانسه.
ڕۆژی دووشه‌ممه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند ئه‌و کۆنفرانسه‌ی چه‌ندجارێک دوواخراوه له 22 ی مانگی 1 له ژنێڤ ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌مه‌ش یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی نێوان حکومه‌ته‌که‌ی سه‌رۆک به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د و ئۆپۆزسیۆنه له‌و کاته‌وه‌ی قه‌یرانی سوریا له مانگی 3 ی ساڵی 2011 ده‌ستیپێکرد. ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه گه‌شبینی زیاد ده‌کات بۆ کۆتایی هاتن به شه‌ڕی ناوخۆی سوریا که به‌پێی وته‌ی چالاکوانان بووه به هۆی کوژرانی 120 هه‌زار که‌س.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا له به‌یاننامه‌یه‌کدا پشتڕاستی کرده‌وه که ئه‌سه‌د شاندێکی فه‌رمی ده‌نێرێت بۆ کۆنفرانسه‌که. وه‌زاره‌ته‌که ڕایشیگه‌یاند ئه‌و نوێنه‌رانه به مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌رداربوونی حکومه‌ت له ده‌سه‌ڵات ناچنه ژنێڤ به‌ڵکو به مه‌به‌ستی وتووێژکردن ده‌ڕۆن له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه کۆببنه‌وه که پشتیوانی له چاره‌سه‌ری سیاسی بۆ داهاتووی سوریا ده‌که‌ن.