وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری له ژنێڤه بۆ وتووێژه‌کان له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکییه‌که‌ی ئێران. کاربه‌ده‌ستانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێن گه‌ڕانه‌وه‌ی جان کێری بۆ ژنێڤ به مانای پێشبینی کردنی به‌ره‌نجامێکی سه‌رکه‌وتوانه نییه بۆ وتووێژه ناوکییه‌کان، به‌ڵام ده‌شڵێن ئاماژه‌یه‌کی پۆزیتیڤانهیه کاتێک کاترن ئاشتن به‌ڕێوه‌به‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی یه‌کێتی ئه‌ورپا و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌رده‌وامن له کۆبونه‌وه‌کان وێڕای ئه‌و ته‌گه‌رانه‌ش که له ئارادان.
جێن ساکی ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " له‌ماوه‌ی ئه‌م ده ساڵه‌ی ڕابردوودا ئێستا له هه‌مو کات زیاتر نزیکن له گه‌یشتن به ڕێککوتنێکی دیپلۆماسیانه وه‌ک هه‌نگوای یه‌که‌م له گه‌ڵ ئێرانییه‌کاندا".
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته هه‌واڵییه‌دایه.