Accessibility links

کاریگەرى ڕەوشى ئاسایش لەسەر گوزەرانى هاوڵاتیانى موسڵ


تێکچونى ڕەوشى ئاسایش، کاریگەرى زۆرى لەسەر ژیان و گوزەرانى هاوڵاتیان و شوفێرانى تاکسى و خاوەن دوکانەکان له‌ موسڵ دروست کردووە، بە جۆرێک ئێستا تاکە خەونى هاوڵاتیان تەنهاو تەنها سەقامگیربوونى ڕەوشى ئاسایشە، ژمارەیەک هاوڵاتى لە شارى موسڵ لە بارەى ڕەوشەکە و کاریگەرى لەسەر ژیان و گوزەرانیان بۆ دەنگى ئەمریکا دەدوێن و ئەوان دەڵێن ڕەوشەکە کاریگەرى لەسەر تێکڕاى چین و توێژەکان دروستکردوە خوێنکاران و شوفێران و خاوەن دوکانەکان و ژن و منداڵان و.. هتد. بەشێک لەو هاوڵاتیانە ڕەخنەى توند لە ئەداو کارى هێزە ئاسایشیەکانى شارەکە دەگرن لەوەى بوونى ئەوان بووه‌تە مایەى ترس و دڵەڕاوکێ بە تایبەتى لە کاتى ڕوودواى تەقینەوەکان خەڵکى دەوروبەرى ڕووداوەکە بە شێوەى هەڕەمەکى دەستگیردەکەن هەروەها بە شەوانیش هەڵدەکوتنە سەر ماڵان بە بیانوى پشکنین. هاوکات ئەو هێزانەش بە لایەنگیر بۆ هێزێکى سیاسیى دیارىکراو وەسف دەکەن و دەشڵێن خەرقى ئەمنی گەورەش لەناو ڕێزى هێزەکاندا هەیە، هەروەها خوێندکارێکى زانکۆى موسڵیش پـێى وایە خراپى ڕەوشەکە ڕاستەوخۆ بەندە بە ململانێی نێوان لایەنە سیاسیەکاندا.
please wait

No media source currently available

0:00 0:05:47 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG