ڕزگاربووانی زریانه‌که‌ی فلپین ئه‌مڕۆ یه‌کشممه به کۆمه‌ڵ ڕوویان له کڵێسا‌کان کرده‌وه له کاتێکدا یارمه‌تی نێونه‌توه‌یی زیادی کردووه بۆ ناوچه‌که.
ڕێوڕه‌سمه‌کانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گوزارشت له ملیۆنان فلپینی ده‌کات له‌و وڵاته‌ی که له سه‌دا هه‌شتای دانیشتوانی له کاتۆلیکه‌کانی ڕۆمان.
سه‌رۆک بنیگنۆ ئه‌کینۆ داوای پشودرێژی کرد و تێگه‌یشتنی کرد له کاتێکدا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گه‌شتێکی کرد بۆ هه‌نێک له‌و ناوچانه‌ی ناوه‌ڕاستی وڵات که زریانه‌که زۆر به خراپی کاریتێکردووه.
هاوکات کۆمه‌ک له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک وڵاته‌وه گه‌یشتووه، له ناویاندا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا تا دێت زیاتر یارمه‌تی ده‌گه‌ێنێته کۆمه‌ڵگاکانی ناوچه وێران بووه‌که‌کان، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی ناوچه دووره‌ده‌سته زۆر پێویستیان به ئاوی خواردنه‌وه‌و خۆراک هه‌یه.
زریانی هایان که له 8 ی مانگی 11 له فلپینی دا بوو به‌هۆی گیان له ده‌ستدانی زیاتر له 3 هه‌زار و 600 که‌س و ئاواره بوونی سه‌دان هه‌زار که‌سی تر. بڕوا ده‌کرێت ژماره‌ی قوربانیان له‌وه‌ش زیاتر بێت له کاتیێکدا که‌سانێکی زۆر بێسه‌روشوێنن.