ڕۆژی شه‌ممه فلپین ڕایگه‌یاند ژماره‌ی فه‌رمی قوربانیانی کاره‌ساته‌که‌ی زریانی هایان زیادی کردووه. ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ست داوه گه‌یشتووه‌ته 3 هه‌زارو 633 که‌س ڕه‌نگه ئه‌م ژماره‌یه به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیادتریش بکات له کاتێکدا تیمه‌کانی باها چوون زیاتر ده‌گه‌نه دورگه دووره ده‌سته‌کانی که به‌هۆی زریانی هایان له 8 ی مانگی 11زیانێکی زۆریان پێگه‌یشتووه. تا ئێستا ڕوون نییه چه‌ند که‌س هێشتا بێسه‌رشوێنن.
ئاماره‌کانی حکومه‌ت نیشان ده‌دات 1،179 که‌س بێسه‌وشوێنن، ههرچهدنه خاچی سوری فلپین ده‌ڵێت 25 هه‌زار داخوازی خراوه‌ته به‌رده‌ست بۆ گه‌ڕان به دوای که‌سانی بێسهروشوندا.
وته‌بێژی سه‌رۆک بنینگنۆ ئه‌کینۆ ده‌ڵێت ئاماره‌کانی حکومه‌ت بۆ ئه‌وه که‌سانه‌ی که گیانیان له ده‌ستداوه، بێسه‌روشوێنن و یان بریندارن له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ژمارانه‌یه که له لایه‌ن حکومه‌تی خۆجێییه‌وه ده‌درێت به هه‌رێمه‌کان و پاشان ده‌درێت به کاربه‌ده‌ستانی نیشتیمانی.
گوێندڵن پانگ سکرتیری گشتی خاچی سوور له مانێلا ده‌ڵێت، ئه‌و ژماره زۆره‌ی که ڕێکخراوه‌که‌ی ڕایگه‌یاندووه بریتییه له‌و که‌سانه‌ی که بڕواده‌کرێت گیانیان له‌ده‌ست دابێت، بێسه‌روشوێن بن و یان نه‌توانراوه ده‌ستیان پێڕابگات و بۆی هه‌یه هه‌ندێک ناویش دووباره بووبنه‌وه.
سه‌رۆک ئهکیۆنۆ، که ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه بووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر و خێرا به ته‌نگ پێداویستهییهکان نه‌چوونه، بڕیاره ڕۆژی یه‌کشه‌ممه سه‌ردانی تاکلۆبان بکات له هه‌رێمی له‌یت.
بڕوا ده‌کرێت زۆربه‌ی قوربانییه‌کان له تاکلۆبان بن. به‌ڵام پاش هه‌فته‌یه‌کیش له زریانی هایان هێشتا زانیارییه‌کان به ته‌واوه‌تی ناگه‌ن له هه‌ندێک ناوچه‌وه به تایبه‌تی له دورگه بچووکه‌کاندا.
بێن ئیڤاردۆن ئه‌ندامی په‌رله‌مانی فلپین، پاش ئه‌وه‌ی به فڕۆکه به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا چوو ئاماژه‌ی به‌وه کرد که چیتر هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی سامار نه‌ماوه، باس له‌وه ده‌کات له سه‌دا هه‌شتای خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه که بۆ بژێوی ژیانیان پشت به گوێزی هندی ده‌به‌ستن و ئیشتاش هه‌مو داره‌کان له ڕه‌گه‌وه هه‌ڵکێشراون. هه‌موان ده‌ڵێن 5 تا 10 ساڵی تری پێده‌چێت تاکو ئه‌و دارانه بچێنرێنه‌وه. و ده‌ڵێت تا ئه‌و کاته نازانێت چۆن خه‌ڵکی پاره په‌ییدا بکه‌ن.