ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌ردوو کۆمه‌ڵی چه‌کداری بوک‌و حه‌رام و ئه‌نساری بنکه له نه‌یجیریای وه‌ک ڕێـکخراوی تێرۆرسـتی بیانی ناودێرکرد. مێرێدث بیول په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له واشنتن ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن ئه‌م دوو کۆمه‌ڵه ئیسلامیـیه به‌رپـرسن له کوژرانی هه‌زاران که‌س له ناوه‌ند و باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی نه‌یجیریا.
بوک‌و حه‌رام، که به زمانی هه‌وسه مانای په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوایی حه‌رامه، له سـاڵی 2009 وه شه‌ڕ له دژی حکومه‌تی نه‌یجیریا ده‌کات. چه‌ندان هێرشی کردووه‌ته سه‌ر بنکه‌کانی پـۆلیس و به‌ندیخانه‌کان و ئۆفیسه‌کانی حکومه‌ت و هه‌روه‌ها بۆ سه‌ر شوێنه سیڤیلیـیه‌کانی وه‌کو کڵێسـا و مزگه‌وته‌کانیش.
ئه‌نساریش کۆمه‌ڵه‌یه‌که جیابووه‌ته‌وه و کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن له هێرشه‌کانیاندا سه‌نگیـیان خستووه‌ته سه‌ر له‌شـکری نه‌یجیریا و شوێنه ڕۆژئاوایـیه‌کاندا.
هه‌ردوو کۆمه‌ڵه‌که په‌یوه‌ندیـیان به ئه‌لقاعیده له مه‌غریبی ئیسلامیـیه‌وه هه‌یه.
لیندا تۆماس گرین‌فێڵد، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت:
" چاوه‌ڕوان‌ده‌که‌ین ئه‌م ناودێرکردنه ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به وه‌زاره‌تی خه‌زێنه و جێبه‌جێـکارانی قانون له ئه‌مه‌ریکا بدات بۆ به‌داداچوون به دوای ئه‌م دوو ڕێـکخراوه توندڕه‌وه بکه‌ن که ڕێگه‌ی توندوتیژیان گرتووه‌ته‌به‌ر. بۆیه پـێمان‌وایه ئه‌م ناودێرکردنه هه‌نگاوێـکی گرنگه و له شوێنی خۆیدایه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش تاکه ئامرازه که پـێمان‌وایه ده‌بێت به گشتی بگیرێته‌به‌ر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانی بوک‌و حه‌رام."
جه‌کۆب زێن شیکه‌ره‌وه‌ی ئاسایشی له دامه‌زراوه‌ی جه‌یمس‌تاون ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا پـێشـتر دوودڵ بوو له باره‌ی هه‌نگاونان له دژی ئه‌م دوو کۆمه‌ڵه‌یه.
ده‌ڵێت: " له‌و بڕوایه‌دام دوودڵیـیه‌کی زۆر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه هه‌بوو، چونکه مه‌ترسی هه‌یه به ناودێریکردنی بوک‌و حه‌رام به ڕێـکخراوێـکی تێرۆرسـتی بیانی، ڕه‌نگه پایه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه له نێو کۆمه‌ڵه جیهادیـیه‌کانی جیهاندا به‌رزبکاته‌وه. هه‌روه‌ها بۆچوونێـکیش له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه هه‌یه که ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه زۆر ناڕوونه."
ناودێریکردن وه‌ک ڕێـکخراوێـکی تێرۆرسـتی بیانی، وه‌ها له‌و کۆمه‌ڵه‌یه ده‌کات نه‌توانێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هیچ ده‌زگایه‌کی دارایی ئه‌مه‌ریکا بکات و هه‌روه‌ها ڕێـگه به بانکه‌کان ده‌دات هه‌رچی پاره و پـولی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر له ئه‌مه‌ریکا هه‌بێت سڕی بکه‌ن.
شیکه‌ره‌وان ده‌ڵێن سه‌خته بزانرێت دارایی بوک‌و حه‌رام له کوێوه دێت، چونکه له دزی و تاڵانی سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
شیکه‌ره‌وه جه‌کوب زێن ده‌ڵێت زۆر شت پـێویسته بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بکرێن.
ده‌ڵێت: " بۆیه له ڕاستیدا من پـێم‌وایه کاریگه‌ری گه‌وره‌ی ئه‌م بڕیاره زیاتر سیمبوڵیـیه و ده‌کرێته ڕێگه بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی دیکه بۆ لاوازکردن و نه‌هێشـتنی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه، به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌مه هه‌نگاوی یه‌که‌م به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا بێت."
جێی ئاماژه‌یه بوک‌و حه‌رام شه‌ڕ ده‌کات له پـێناو دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێـکی ئیسلامی له باکوری نه‌یجیریا، به‌ڵام زۆربه‌ی سه‌رکردایه‌تیـیه‌که‌ی و پـێـکهاته‌که‌ی ڕوون نیـیه کێن و چین."
سـاڵی ڕابردوو‌و، ئه‌بوبه‌کر شیکاو سه‌رکرده‌ی هه‌ره دیاری کۆمه‌ڵه‌که له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به تێرۆرسـتێـکی سه‌ر به ئه‌لقاعیده ناودێرکرا.
یه‌کێـک له خوێناوی‌ترین هێرشه‌کانی بوک‌و حه‌رام له مانگی نۆی ڕابردووبوو که ده‌ڵێن تیایدا 160 که‌سی سیڤیلیان کوشتووه، که ژن و منداڵیان له نێودا بووه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێن بوک‌و حه‌رام هێرشی سه‌ر شوێنی نێوده‌وڵه‌تیشی کردووه. له سـاڵی 2011 ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له بینای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ئابوجای پایته‌ختی نه‌یجیریا ئه‌نجام دابوو و له ئاکامدا 21 که‌س کوژران.
حکومه‌تی نه‌یجیریاش لای خۆیه‌وه باری نائاسایی له سێ ویلایه‌تی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌ی ڕاگه‌یاند و هه‌زاران سه‌ربازی بۆ هه‌رێمه‌که ڕه‌وانه‌کردووه.