وەکو کاردانەوەیەک لە بەرامبەر دەستگیرکردنى سەدان کەس لە شارى موسڵ بە تۆمەتى یارمەتیدانى گروپە چەکدارەکان لە لایەن هێزەکانى سوپاى عێراقەوە بەبێ فەرمانى دادوەر، سەرجەم پارێزەرانى موسڵ بڕیاریاندا بایکۆتى دادگاکان بکەن، ئەو پارێزەرانە ئاماژە بەوە دەکەن مامەڵەیەکى نا تەندروست لەگەڵ گیراواندا دەکرێت و ئەشکەنجەیان دەدەن تاوەکو دان بەوە بنێن کەوا تاوانبارن.
ئەوان داوا لە دادوەران و سەرۆکى داواکارى گشتى دەکەن بێنە دەنگ و ڕێگا نەدەن کەس بەبێ فەرمانى دادگا دەستگیر بکرێت. دەشڵێن لەم ڕووەوە ڕۆڵى پارێزەران تەواو فەرامۆش کراوە و ئەوپەڕى بێ ڕێزى و سووکایەتى بە پارێزەران دەکرێت لەلایەن لێکۆلەرەوانەوە تەنانەت گەیشتۆتە ئاستى هێرشکردن و لێدان و بریندارکردنى هەستى پارێزەران.
نیزاڵ تائى سەرۆکى سەندیکاى پارێزەرانى عێراقى لقى موسڵ لە میانەى کۆنفراسێکى ڕۆژنامەوانیدا بە نوێنەرایەتى سەرجەم پارێزەران بەیاننامەیەکى خوێندەوە و ڕایگەیاند لە جیاتى مایەى خێرو خۆشى و هەستکردن بە ئارامیبوون، هێزەکانى سوپا لە سەنتەرى شار بوونهتە مایەى نەگبهتی بۆ هاوڵاتیان، ئاماژە بەوەش دەکات لە ماوەى کەمتر لە مانگێکدا زیاتر لە 1150 کەس تەنها لەشارى موسڵ و بەبێ فەرمانى دادوەر دەستگیرکراون.