سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ڵێت تاران هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری مافی ناو‌کی خۆی نابێت له هه‌ر ڕێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییدا به پیتاندنی یۆرانیۆمیشه‌وه له‌سه‌ر خاکی ئێران.
لێدوانه‌که‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی له په‌رله‌مانی ئێران‌دا بوو, پاش ئه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی و کاربه‌ده‌ستانی تریش باسیان له هاتنه ئارای به‌ره‌وپێشچوون کرد له وتووێژه‌کانیاندا له‌گه‌ڵ شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهاندا (وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا ، ڕوسیا، چین هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانیا)
وتووێژه ناوکیه‌کانی نێوان ئێران و زلهێزه سه‌ره‌کیه‌کانی جیهان به‌بێ گه‌یشتنه ڕێکه‌وتن زوویه‌کی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه کۆتایی پێهات، به‌ڵام تاران ده‌ڵێت هیوا بڕاو نییه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا له ژنێڤ گوتوویه‌تی هیچ گومانێک نییه که هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئه‌م وتووێژه له ئێستادا نزیکن له ڕێکه‌وتن.
موحه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌روه‌ی ئێران به په‌یامنێرانی گوتووه ئه‌م وتووێژه سێ ڕۆژییه باش و گونجاو بوون شتیکی داوه به لایه‌نه‌کانی به‌شدار له کۆبوونه‌وه‌که‌دا تا ببێته بنه‌مایه‌ک بۆ ڕۆژی 20 ی مانگی 11 کاتێک وتووێژه‌کان ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه.
ولیام هه‌یگ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیاش گوتوویه‌تی ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی ئێران نزیکه و ده‌شێت له چه‌ند هه‌فته‌یه‌کدا ته‌واو ببێت، به‌ڵام ئاماژه‌شی به‌وه کردووه وتووێژه‌کان چه‌ند سه‌خت بوون.
کاترین ئاشتن به‌ڕێوبه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی ئه‌وروپاش گه‌شبینه و ده‌ڵێت به‌ره‌وپێشچونی گه‌وره هاتونه‌ته ئاراوه به‌ڵام هێشتاش هه‌ندێک جیاوازی ماون.