دیپلۆماتی باڵای به‌ڕیتانیا و فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێن پێویسته کاری زیاتر بکرێت به‌ر له‌وه‌ی زلهێزانی جیهان له وتووێژی ناو‌کی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بگه‌ن به ڕێککه‌وتنێک.
ڕۆژی شه‌ممه وتووێژه‌کانی ژنێڤ گه‌یشته ڕۆژی سێهه‌می، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕیتانیا ولیه‌م هه‌یگ ده‌ڵێت وتووێژه‌کان پێشوه‌چوونێکی به‌رچاویان به‌خۆوه بینیوه، به‌ڵام هێشتا ژماره‌یه‌ک نیگه‌رای جۆراوجۆر ماون.
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا لۆرانت فابیۆس به ڕادیۆی فه‌ڕه‌نسی ڕاگه‌یاند کۆسپی سه‌ره‌کی هه‌یه له‌به‌رده‌م داڕشتی سه‌ره‌تایی ڕێککه‌وتنه‌که.
لێدوانه‌کانی شاندی فه‌ره‌نسا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی لێدوانه‌که‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا جان کێری بوو، که پاش وتووێژه‌کانی ڕۆژی هه‌ینی به په‌یامنێرانی گوت هه‌ندێک مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کی له وتووێژه‌کاندا ماون به‌ڵام لایه‌نه‌کان ده‌بێت کارێکی زۆری بۆ بکه‌ن.
چاو‌دێر ده‌ڵێن پێشوه‌چوون بووه به‌ڵام هێشا کار ماوه بکرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا سه‌رگێ لاڤرۆڤیش ڕۆژی شه‌ممه به‌شداری وتووێژه‌کانی کرد و چینیش جێگیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ناردووه له هه‌وڵێکدا بۆ مسۆکگه‌ر کردنی ڕێککه‌وتنێک له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌ی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادایه.