یه‌كێک له زریانه به‌هێزه‌کانی که هه‌تا ئێستا تۆمار کرابێت، له ناوه‌ندی فلپینی دا. ئه‌م زریانه بووه‌ته مایه‌ی ڕۆچوونی زه‌وی و ڕووخاندنی ژماره‌یه‌ک بینا و خانووبه‌ره و به‌لایه‌نی که‌م 3 که‌س به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌سـتداوه.
به‌شێکی زۆری ئه‌و وڵاته که دورگه‌ی زۆری هه‌یه، کاره‌با و تۆڕه‌کانی په‌یوه‌ندی تیایدا بڕا له‌و ده‌مه‌ی زریانی هایان له ڕۆژی هه‌ینی له دورگه‌کانی له‌یت و ساماری دا.
ئه‌و زریانه‌ی که له فلپین ناوی لێنراوه یۆلاندا هێزی بایه‌که‌ی گه‌یشته 350 کلیلۆمه‌تر له کاتژمێرێکدا.
وێنه ڤیدیۆییه‌کان نیشـانیان ده‌دا که چۆن شه‌پۆلی ئێجگار گه‌وره له که‌ناره‌کان به‌هۆی بای زریانه‌که‌وه دروستده‌بوون.
زیاتر له 700هه‌زار که‌س له 29 هه‌رێمی جیاوازدا ماڵه‌کانی خۆیان چۆڵ کرد.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن مردنی 3 که‌س و بریندار بوونی 7 که‌س به‌هۆی ئه‌م زریانه پشتڕاست کراوه هه‌رچه‌نده پێیان وایه ژماره‌ی قوربانیان له‌وه زیاتره، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی هێڵه‌کانی ته‌له‌فۆن و ئینته‌رنێت زانیارییه‌کان به ته‌واوه‌تی نه‌گه‌شتوون.
ئه‌م زریانه ڕۆژی شه‌ممه ده‌گاته ده‌ریای باشوری چین و له‌وێوه به‌ره‌وه وڵاتی ڤێتنام ده‌بێته‌وه که ڕه‌نگه جارێکی تر هێزه‌که‌ی زیاد بکاته‌وه.