ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ئاگاهی داوه دژی به هێند وه‌رنه‌گرتنی وتووێژکه‌رانی ئێرانی له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوادا.
ئه‌مه‌ش پێده‌چێت په‌یامێکی ئاڕاسته‌کراو بێت بۆ ئه‌و توندڕه‌وه ئێرانیانه‌ی ڕه‌خنه و ناڕه‌زاییان هه‌یه به‌رامبه‌ر ڕێبازی ئێران بۆ به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه‌ی ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی دواترینیانه له نیشاندانی پشتیوانی بۆ سیاسه‌ته‌کانی حه‌سه‌ن ڕۆحانی له سۆنگه‌ی ئه‌و ڕێبازی کرانه‌وه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوادا هه‌یه‌تی.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئێرنا له زاری ئایه‌توڵا خامه‌نه‌ئیه‌وه ده‌ڵێت دیپلۆماتانی ئێرانی له ئه‌رکێکی قورسدان و ناشبێت هیچ که‌سێک هه‌وڵی لاوازکردنیان بدات به تایبه‌تی کاتێک له ئه‌رکێکی فه‌رمیدان.
ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی له سیسته‌می کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا خاوه‌نی دوا بڕیاره به ژماره‌یه‌ک له خوێندکارانی ئێرانی گووتووه نابێت هیچ که‌سێک وتووێژکه‌ران به‌وه بچوێنێت که هه‌وڵی له‌به‌ردانه‌واندن ده‌ده‌ن .
کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له‌وه‌ی ئێران هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری مافی خۆی نابێت بۆ هه‌بوونی به‌رنامه‌ی ناو‌کی وه‌ک مافێکی بنچینه‌یی و ده‌شڵێن وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش به‌رده‌وام وه‌ک دوژمن سه‌یر ده‌کرێت.
توندڕه‌وانی ئێرانی، دیپلۆماتانی وڵاته‌که‌یان گوناهبار کردووه به‌وه‌ی به ئاستێکی له ڕاده به‌ده‌ر گه‌شبینن و ورده‌کاری وتووێژه‌کانیان به نهێنی هێشتۆته‌وه.