له‌شکری لوبنان ده‌ڵێت سه‌ربازه‌کانی چه‌کدارێکی سوریاییان ده‌ستگیر کردووه به گومانی ئه‌ندامێتی له‌و ڕێکخراوه چه‌کداره‌ی هێرشی کرده سه‌ر پاسێک یان ئۆتۆبیسێک له شارێکی باکوری لوبناندا و شه‌ش که‌س له‌و هێرشه‌دا برینداربوون.
له ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی له‌شکری لوبناندا هاتووه هێزه سه‌ربازیه‌کان گومانبارێکی سوریاییان ده‌ستگیرکردووه که له پشت ئه‌و هێرشه‌وه بووه له گه‌ڕه‌کێکی سوننه ئاینزای شاری ته‌رابولسدا کرا و شه‌ش که‌سی عه‌له‌وی تیادا برینداربوون.
له شاری ته‌رابولس شه‌ڕی قورس ڕوویداوه له نێوان لایه‌نه لوبنانیه‌کاندا که هه‌ندێکیان پشتیوانی له ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌که‌ن و هه‌ندێکیشیان پشتیوانی له ئۆپزسیۆنی سوریایی ده‌که‌ن.
ئه‌و هێرشه‌ی ڕۆژی شه‌ممه ترس و نیگه‌رانیه‌کانی زیاتر کرد سه‌باره‌ت به تێوه‌گلانی لوبنان له شه‌ڕی زیاتر له دوو ساڵه‌ی نێوان سه‌رهه‌ڵداوانی سوننه و لایه‌نگرانی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا که عه‌له‌ویه‌کانن.