موحه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی له‌کارخراوی میسر سبه‌ی دووشه‌ممه له قاهیره دادگایی ده‌کرێت به تاوانی وه‌ک ده‌گوترێت هاندان بۆ کوشتنی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی له مانگی 12 ی ڕابردوودا له ده‌ره‌وه‌ی کۆشکی کۆماری وڵاته‌که‌دا ناڕه‌زاییان ده‌رده‌بڕی.
ئه‌مه‌ش یه‌که‌مین ده‌رکه‌وتنی ئاشکرای مورسی ده‌بێت له پرۆسه‌ی دادگاییکردنه‌که‌یدا له‌وه‌تای له‌شکری میسر له مانگی حه‌وتدا له ده‌سه‌ڵات لایدا و له گرتوخانه هێشتیه‌وه.
چاو‌دێر ده‌ڵێن له‌وانه‌یه داگاییکردنه‌که ببێته مایه‌ی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی لایه‌نگرانی مورسی که ده‌ڵێن له‌شکر شکستی هێنا له ڕێزگرتنی هه‌ڵبژاردنی موحه‌مه‌د مورسی بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که.
موحه‌مه‌د ئه‌لدومیاتی پارێزه‌رێکی داکۆکیکاری ئیخوانولموسلمینه‌کانی میسره و ده‌ڵێت شه‌قامه‌کانی میسر گڕیان گرتووه ، و هه‌ندێک فاکته‌ریش هه‌ن ئاوره‌که زیاتر ده‌که‌ن، به دڵنیاییه‌وه ده‌رکه‌وتنی دکتۆر مورسی له دادگادا یه‌کێک ده‌بێت له‌و فاکته‌رانه که هه‌ستی شۆڕشخوازی زیاد ده‌که‌ن.
له‌شکری میسر ده‌ڵێت ده‌بوایه مورسی له ده‌سه‌ڵات لابدرایه چونکه باوه‌ڕ و متمانه‌ی خه‌ڵکی له‌ده‌ستدا .