Accessibility links

دوو ڕۆژنامه‌وانی فه‌ڕه‌نسی له‌ مالی ده‌کوژرێن


حکومه‌تی وڵاتی مالی ئیدانه‌ی کوژرانی دوو ڕۆژنامه‌وانی فه‌ڕه‌نسی کردووه‌ که‌ له‌ باکوری مالی ڕفێندرابوون.

مه‌هامان بابی ده‌مڕاستی حکومه‌تی مالی ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ حکومه‌تی مالی به‌ خه‌مێکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی ڕفاندن و کوشتنی دوو ڕۆژنامه‌وانه‌ فه‌ڕه‌نسیه‌که‌ی بیست، که‌ کاریان بۆ ڕادیۆی نێونه‌ته‌وه‌یی فه‌ڕه‌نسا ده‌کرد له‌ ناوچه‌ی کیدال، وه‌ حکومه‌ت به‌ توندترین شێوه‌ ئیدانه‌ی ئه‌و ڕه‌فتاره‌ دڕندانه‌ و به‌ربه‌ر‌یانه‌ ده‌کات.

هه‌ر به‌ ماوه‌یه‌کی که‌م پاش ته‌واوکردنی دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستێکی ڕێکخراوی جودایی خوازی بزوتنه‌وه‌ی نیشتیمانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئازوات، ژماره‌یه‌ک چه‌کداری نه‌ناسراو ڕۆژنامه‌وانه‌کانیان ڕفاند.

پێشتریش فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا کوشتنی دوو ڕۆژنامه‌وانه‌که‌ی به‌ کارێکی قێزه‌ون ناودێر کرد.
XS
SM
MD
LG