بۆ پشتگێری له خه‌باتی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دژ به له سێداره‌دانه‌کان له لایه‌ن رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران، له شاره‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی رێپێوان ساز درا به‌ڵام له‌و 5 -6 میلۆنهی کوردانی باشور ته‌نها ژماره‌یه‌کی زۆر که‌م به‌شداریان کرد !
نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان کاک مسته‌فا شێخه له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت" دیاره جیاوازیه‌ک له نێوان دوو به‌شی باشور و رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا هه‌یه و به هۆی دابه‌شبوونیانه‌وه دوو که‌ڵتوری جیاواز درووست بوه هه‌م له بواری سیاسیه‌وه وه هه‌م له بواری کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه وه ئه‌وانه‌ی له‌و خۆپێشاندانه‌ی به تاێبه‌تی له هه‌ولێر به‌رێوه چوو به‌شداریان کرد، ئه‌وانه زۆرتر ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کانی دانیشتووی هه‌ولێر بوون. کاک مسته‌فا هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌و پهێوهندیهی که باشوری کوردستان له‌گه‌ڵ ئێران دا به فیرمی هه‌یه‌تی، ئه‌وانه به‌ربه‌ست بوون له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا کوردانی باشوری کوردستان نه‌توانن به‌شداری له‌و خۆپێشاندانانه بکه‌ن که به دژ له سێداره‌دان یا دژ به‌و زوڵمانه ده‌کرێت که له‌سه‌ر گه‌لی کورد هه‌یه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان".