نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق له واشنتنه بۆ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی باڵای ئه‌مه‌ریکا، له‌وانه سه‌رۆک ئۆباما که بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی له‌گه‌ڵیدا کۆبـبێته‌وه.
مالیکی ده‌ڵێت یه‌ک له ئامانجه سه‌ره‌کیـیه‌کانی له‌م سه‌ردانه وه‌رگرتنی چه‌که بۆ هێزه‌کانی وڵاته‌که‌ی تاوه‌کو ڕووبه‌ڕووی تێرۆرسـتان بـبێته‌وه.
ئه‌مه له کاتێـکدایه که توندوتیژی له عێراق له‌م مانگانه‌ی دوایی به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیادیانکردووه و نائارامی زیاتر وڵاته‌که‌ی گرتووه‌ته‌وه و مه‌ترسی هه‌یه شه‌ڕی تایفی په‌ره‌بستێنێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه هێشـتا کێشه‌کانی به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردسـتاندا وه‌ک خۆیان ماونه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی له‌م دوایـیانه‌دا له نێوان وه‌زاره‌تی پـێشـمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق سـازکرا هیچ ئه‌نجامێـکیان نه‌بوو.
جگه له کێشه‌کانی عێراق وه‌ک ده‌گوترێت باس له مه‌سه‌له‌کانی په‌یوه‌ست به ئێران و سوریاش له کۆبوونه‌وه‌کانی واشنتن‌دا ده‌کرێن.
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ڕۆژی هه‌ینی ده‌بێت که له کاژمێری 10 ی به‌یانی به کاتی واشنتن ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن موعته‌به‌ر شیروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم به‌ڕێوه‌ی ده‌برێت و ئه‌م به‌ڕێزانه میوانه‌کان ده‌بن:
دکتۆر مه‌حمود عوسمان، ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردسـتانی.
دکتۆر له‌تیف مسته‌فا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیسـتی گۆڕان.
ئێوه‌ش ده‌توانن له ڕێگه‌ی ئیمه‌یڵ و فه‌یسبوک ڕاوبۆچوون و پـرسیاره‌کانی خۆتان بۆ به‌رنامه‌که ڕه‌وانه بکه‌ن. یان ژماره ته‌له‌فونه‌کانتان به ئیمه‌یڵ بۆمان ڕه‌وانه بکه‌ن تاوه‌کو خۆمان په‌یوه‌ندیتان پـێوه بکه‌ین.

Tel: +1-202-619-3062
Email: kurdish@voanews.com
Facebook: voa.kurdish
Email: kurdish@voanews.com
Facebook: voa.kurdish