ڕۆژنامه‌یه‌کی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئێران له ڕاپۆرتێکدا باسی له پێکدادانێکی نێوان پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران کردووه له نزیک سنوری عێراقه‌وه له‌گه‌ڵ ڕێکخراویکی سه‌رهه‌ڵداوانی کورددا.
له‌م ڕاپۆرته‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ی ڕۆژنامه‌ی ئێران باس له‌وه کراوه شه‌ڕه‌که‌ی پاسداران له‌گه‌ڵ جه‌نگاوه‌رانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستاندا واته (په‌ژاک) بووه له نزیک شاری بانه و ده‌شڵێت 3 جه‌نگاوه‌ری په‌ژاک کوژراون.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ده‌ڵێت ئه‌و شه‌ڕه دره‌نگانێکی ڕۆژی هه‌ینی ده‌ستی پێکردووه و نزیکیش بووه له‌و شوێنه‌ی وه‌ک ده‌گوترێت له‌مانگی ڕابردوودا سه‌رهه‌ڵداوانی په‌ژاک 5 پاسداریان کوشتووه.
ناوبه‌ناو شه‌ڕ له نێوان هێزه سه‌ربازیه‌کانی حکومه‌تی ئێران و په‌ژاکدا ڕووده‌دات له‌و ناوچه‌یه.
په‌ژاک ده‌ڵێت شه‌ڕ بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی زیاتری کورد ده‌کات له ئێران‌دا.
هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی وه‌ک له ڕاپۆرته‌کانی میدیادا هاتووه ڕێکخراوێکی چه‌کدار له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران له بۆسه‌یه‌کدا 14 پاسه‌وانی سنوری کوشتووه و وه‌ک کاردانه‌وه‌ش به‌رامبه‌ر به‌و ڕووداوه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی 16 ئه‌ندامی ئه‌و ڕێکخراوه‌ی له سێداره داوه.